|
بۆ ئه‌و خاوه‌ن ماڵپه‌رانه‌ی که ماڵپه‌ره‌که‌یان له ئه‌زمه‌ر کریووه ! له‌م ماوه‌یه‌دا به هۆیی هێرشێکی زۆری ناحه‌زانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی که ماڵپه‌ره‌که‌یان له کۆمپانیای ئه‌زمه‌ڕ کریووه که کۆ‌مه‌ڵیك ماڵپه‌ر به داخه‌وه راگیراون واتا هاک کراون به پێوسیتمان زانی ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه بنووسین بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ره‌کان بۆ خۆپاراستن له هاک کردن ره‌نگه زۆرێک له خاوه‌ن ماڵپه‌ره‌کان تێ بینی ئه‌وه‌یان نه‌کردبێت که ئه‌نتی ڤایرۆس هه‌یه له ماڵپه‌ره‌که‌یان له کاتی کردنه‌وه کۆنترۆڵ په‌ناڵی ماڵپه‌ره‌که‌یان ( www.bzhmer.com/cpanel ) له به‌شی ( Advanced ) ئه‌نتی ڤایرۆس (Virus Scanner ) هه‌یه ده‌توانین ماڵپه‌ره‌کانتان خاوێن بکه‌نه‌وه له ڤایرۆسه‌کان.
له‌لایه‌ن : هه‌ڵبه‌ست رواندزی |
|
لاپه‌ری سه‌ره‌تای گۆوگڵ به ئاره‌زووی خۆت بیرازێنه‌وه له ماڵپه‌ری گۆوگڵ له به‌شی ( I Google ) ده‌توانیت به ئاره‌زوی خۆت شته‌كان دابنێت بۆ نموونه ده‌توانیت ئه‌م شتانه دابنێت کاتی له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ماڵپه‌ری گۆوگڵ ده‌که‌یته‌وه وه‌ك دانانی کاتژمێر و رۆژ ژمێر ، که‌ش و هه‌وا ، کردنه‌وه‌ی ئیمه‌یڵ به شێوه‌ی به‌رده‌وام ، دانانی رووکارێکی جوان بۆ باگراوندی ماڵپه‌ره‌که‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ندین شتی به سوودتر له کاتی کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ری گۆوگڵ ( google ) هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كرێته‌وه. کلیک لێره بکه بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شه‌که
له‌لایه‌ن : هه‌ڵبه‌ست رواندزی |
|
ئاگاداری نوێترین هه‌واله‌کانی کۆمپیوته‌ر و بواره‌کانی ببه ! به‌رێزان له رێگایی ئه‌م چه‌ند ماڵپه‌ره بۆم ئاماده کردوون ده‌توانین ئاگاداری نوێترین هه‌واڵه‌کانی کۆمپیوته‌ر ببن به زمانی ئینگلیزی که بابه‌ته‌کان هه‌مه‌جۆرن و هه‌ندێکیان رۆژانه نوێ ده‌کرێنه‌وه باسی بابه‌ته جۆرا و جۆره‌کان ده‌کات وه‌کو ( کۆمپیوته‌ر ، مۆبایل ، ئینته‌رنێت ، له‌گه‌ڵ بواره‌کانی تری ته‌كنه‌لۆجیا یان ئه‌لیکترۆنی ) ماڵپه‌ری یه‌که‌م ، ماڵپه‌ری دووه‌م ، ماڵپه‌ری سێ یه‌م
له‌لایه‌ن : هه‌ڵبه‌ست رواندزی |
|
ئه‌م جاره‌یان سه‌یری مانگ بکه له ناو به‌رنامه‌ی ( Google Earth ) به‌رێزان له‌م ڤێرژنه تازه‌ی به‌رنامه‌ی ( Google Earth )دا ده‌توانیت به ئاسانی نه‌ك ته‌نها سه‌یری زه‌وی بکه‌ن به‌ڵکو ده‌توانین سه‌یری مانگیش بکه‌ن ، هه‌روها ده‌توانین به شێوه‌ی ( 3d ) سه‌ری هه‌موو به‌شه‌کان بکه‌ن. بۆ زانیاری زیاتر به ڤیدیۆ کلیک بکه لێره
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
سووده‌كانی ماڵپه‌ری ( Cool Text ) ئه‌م ماڵپه‌ره سوودێکی زۆر هه‌یه له رێگایی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه ئه‌توانیت به خؤرایی بێ بوونی هیچ به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌یت : نوسین به هێڵیکی زۆر جوان ، دروست کرنی لۆگۆ ، دروست کردنی دوگمه‌ی ماڵپه‌ر ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانیت به ئاره‌زوی خۆت ره‌نگ و شێوه‌و قه‌باره و جۆره‌که‌ی هه‌ڵبژێریت و هه‌روه‌ها هه‌ر له رێگایی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه ده‌توانیت زۆرترن و جوانترین هێلی نووسین بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دابه‌زێنیت به خۆرایی.
کلیک لێره‌بکه بۆ کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌که له‌لایه‌ن : هه‌ڵبه‌ست رواندزی |
|
ImageShack Hotspot به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی بچووک و چاکه له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانیت زۆر به ئاسانی هه‌موو جۆره وێنه‌یه‌ک به‌رزکه‌یته‌وه بۆ ناو ئینته‌رنێت ته‌نها به کلیکی کردنی لای راست پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Upload file ) بکه‌و وێنه‌که هه‌لبژێره‌و پاشان که‌مێک چاوه‌روان بکه به‌رنامه‌که راسته‌وخۆ لینکی وێنه‌که‌ت ده‌داتێ .
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی التشفير به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چاک و بچووک و کاری ئاسانه و به زمانی عربی به‌رنامه‌که دارێژراوه ، له رێگای ئه‌م به‌رنامه ساده‌وه ده‌توانیت هه‌موو جۆره فایلێکی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت زۆر به ئاسانی بپارێزیت به وشه‌ی نهێنی واتا به وشه‌ی نهێنی قوفلیان بده‌یت به شێوه‌ی زۆر ئاسان .
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی ADSL Autoconnect به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چاکه کاری به‌رنامه‌که بریتیه له په‌یوه‌ندی ( کۆنێکت ) کردن به ئینته‌رنێت به شێوه‌ی خۆکارانه واتا کاتێک تۆ کێبلی ئینته‌رنێت ده‌به‌ستیت به کۆمپیوته‌ره‌که‌ت به شێوه‌ی خۆکارانه ئینته‌رنێت کۆنێتکت ده‌بێت به ئینته‌رنێته‌که‌ت ، سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌رنامه‌که دامه‌زرێنیت پاشان جۆری ( Dail-up ) هه‌ڵده‌بژێریت به‌م شێوه‌یه کاره‌كان ته‌واو ده‌بێت. تێبینی : بۆ هه‌موو جۆره ( Dail-up) ده‌بێت .
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی Eyeline به‌رنامه‌یه‌كی زۆر چاکه له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌ووه ده‌توانیت کامێرایی ساده‌ی کۆمپیوته‌ر به‌کاربێنیت بۆ کاری سیخوری ( جاسوسی ) به ئاره‌زوی خۆت ده‌توانیت چه‌ندین کامێرا دابنێت پاشان له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانیت سه‌ری هه‌موو کامێراکان بکه‌یت و هه‌روه‌ها ده‌توانیت ڤیدیۆکان تۆماربکه‌یت.
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
ئه‌رشیڤ لاپه‌ره: 1 ، 2 ، 3 ، 4 , 5 , 6 ، 7 ، 8 , 9 , 10 ، 11 ، 12 ، 13 ،14، 15, 16، 17 ، 18 ، 19، 20
21 ، 22 ، 23 , 24 ، 25، 26 ، 27، 28 ، 29 , 30 ، 31 ، 32 ، 33 ، 34 ، 35 ، 36 ، 37 ، 38 ، 39 ، 40