|
به‌رنامه‌یه‌كی پێشکه‌وتووتر له به‌رنامه‌ی Google Earth ئه‌م به‌رنامه‌یه هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی گۆوگڵ ئێرثه به‌ڵام پێشکه‌وتووتره، له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانیت سه‌یری زۆربه‌ی هه‌سا‌ره‌کانی تری جیهان بکه‌یت له‌گه‌ڵ زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی هه‌ریه‌کێک له هه‌ساره‌كان، ده‌توانیت به ئاره‌زوی خۆت هه‌سا‌ره‌کان دوور و نزیک بکه‌یته‌وه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كه بۆ هه‌رسێ سیسته‌می کۆمپیوته‌ر دروست کراوه ( ( Windows , mac , Linux
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی Video mp3 Extractor له رێگایی ئه‌م به‌رنامه ده‌توانیت زۆربه‌ی فۆرماته‌کانی ڤیدیۆ بگۆریت بۆ فۆرماتی ده‌نگ ( MP3 ).
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی Format Factory به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چاکه کاری به‌رنامه‌که بریتیه له گۆرینی زۆربه‌ی فۆرماته‌کانی ده‌نگ و ره‌نگ و وێنه و هه‌روه‌ها گۆرینی سیدی ده‌نگ بۆ فۆرماته‌کانی ده‌نگ و هه‌روه‌ها گۆرینی دیڤیدی بۆ فۆرماته‌کانی ڤیدیۆ ....هه‌روه‌ها به‌رنامه‌که به خۆرایه و پێویست به سریه‌ڵ و کراک ناکات ته‌نها بۆ رێکلامی کۆمپانیایی ( Ebay ) دروست کراوه.
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی Active Lock به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چاکه له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانیت کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بپارێزیت له رێگایی فلاش میمۆری به جۆرێک کاتێک فلاش میمۆری داخیڵی کۆمپیوته‌ر ده‌که‌یت کۆمپیوته‌ره‌که کار بکات و کاتێکیش فلاش میمۆریه‌که ده‌ربهێنیت کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کار نه‌کات به‌م شێوه‌یه تاکو فلاش میمۆری داخڵی کۆمپیوته‌ر نه‌که‌یت کۆمپیوته‌ره‌که کار ناکات ، ئه‌م کاره‌ش کاتێک ئه‌نجام ده‌درێت که تۆ پێشتر فلاش میمۆریه‌که‌ت له ناو به‌رنامه‌که ئاکتڤ کردبێت یان ( ENABLE )کردبێت و پاش ریستارت کردنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که به‌رنامه‌که داوای داخیڵ کردنی فلاش میمۆری ده‌کات .
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی Sleipnir به‌رنامه‌یه‌كی زۆر زۆر چاکه کاری به‌رنامه‌که بریتیه له خێراکردنی کردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که زۆر خێراتر له به‌رنامه‌كانی تری خێراکردنی ئینته‌رنێت وه‌کو فایه‌رفۆکس کار ده‌کات ده‌توانیت به شێوه‌ی به‌رچاو له‌گه‌ل به‌رنامه‌کانی تر خێراکردنی ئینته‌رنێت خێرایه‌که‌ی ببینیت ، هه‌روه‌ها له شێوه‌دا له به‌رنامه‌ی ( Internet Explorer ) ده‌چێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی زیاتر له به‌رنامه‌كه و هه‌روه‌ها بۆ زۆربه‌ی سیسته‌مه‌کان کار ده‌کات وه‌کو ( Windows Vista , Windows XP , Windows , me , windows 98) ، واباس کراوه ئه‌م به‌رنامه له لایه‌ن یابان دروست کراوه.
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی عدسة مكبرة به‌رنامه‌یه‌كی بچووک و چاکه کاری به‌رنامه‌که بریتیه له گه‌وره‌کردن یان هێنانه پێشه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێک له کۆمپیوته‌ر به خستنه سه‌ری زه‌ره‌بینه‌که بۆ سه‌ر به‌شه‌كه هه‌روه‌ک له وێنه‌كه دیاره.
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی saytime به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چاکه کاری به‌رنامه‌که بریتیه له خوێندنه‌وه‌ی کاتژمێر به ده‌نگ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند کارێکی تری ئه‌م به‌رنامه‌که وه‌کو ( Reminders ) له به‌شه‌دا ده‌توانیت تێبینیه‌کانت بنووسیت و کاتێک بۆ تێبینیه‌كانت دابنێت و له کاتی دیاری کراودا به‌بیرت بێنێته‌وه.
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی Anti Net Cut به‌رنامه‌یه‌كی زۆر چاکه کاری به‌رنامه‌كه بریتیه له رێگرتن له پچرانی هێلی ئینته‌رنێت
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
|
به‌رنامه‌ی Anti moustique به‌رنامه‌یه‌كی چاکه له کاتی به‌گه‌رخستنی ئه‌م به‌رنامه ده‌توانیت دوورت کاته‌وه له مێشووله له خۆت و ده‌وروبه‌ره‌که‌ت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر.
کلیک بکه بۆ داگرتن
|
ئه‌رشیڤ لاپه‌ره: 1 ، 2 ، 3 ، 4 , 5 , 6 ، 7 ، 8 , 9 , 10 ، 11 ، 12 ، 13 ،14، 15, 16، 17 ، 18 ، 19، 20
21 ، 22 ، 23 , 24 ، 25، 26 ، 27، 28 ، 29 , 30 ، 31 ، 32 ، 33 ، 34 ، 35 ، 36 ، 37 ، 38 ، 39 ، 40