چۆنیه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی فایله‌كان بۆ ناو ماڵپه‌ر له رێگایی به‌رنامه‌کانی FTP
به‌رێزان لێره‌دا باس له چۆنیه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی فایله‌کان ده‌که‌ین بۆ ناو ماڵپه‌ری له رێگای به‌رنامه‌کانی ( FTP )
لێره‌دا ئه‌م هه‌نگاوانه جێ به‌چێ ده‌که‌ین له رێگایی به‌رنامه‌ی ( Flash FTP )
سه‌ره‌تا کلیک لێره بکه بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که
پاش دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێ به‌چێ بکه
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که بکه‌وه‌و تاکو 30 چرکه چاوه‌روان بکه تاکو به‌رنامه‌كه ده‌کرێته‌وه
تێ بینی : له‌ناو به‌رنامه‌که نوسراوه که گوایه ئه‌م پرۆگرامه به‌سه‌ر ده‌چیت به‌ڵام
له راستیدا به‌سه‌ر ناچێت !
کلیک له‌سه‌ر ( Continue ) بکه پاشان له‌سه‌ر کیبۆرد په‌نجه بنێ به‌سه‌ر دوگمه‌ی ( F8 )

1. ناو سایته‌که‌ت بنووسه بۆ نموونه: www.bzhmer.com
2. لێره ناوی ( FTP ) که‌ت بنووسه بۆ نموونه ( ( test@bzhmer.com
3. ڵیره وشه‌ی نهێنی ( FTP ) بنووسه .
4. پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Connect ) بکه.
تێ بینی : ته‌نها بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م زانیاریانه داخیڵ ده‌که‌یت بۆ جارێکی تر پێویست به داخیڵ کردنی ئه زانیاریانه ناکات ته‌نها کلیک له‌سه‌ر به‌شی
( History ) له‌وێ ناوی ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌لبژێره‌و خۆکارانه هه‌موو زانیاریه‌کان ده‌نووسرێت و ته‌نها کلیک له‌سه‌ر ( Continue ) بکه
ماڵپه‌ره‌که ده‌کرێته‌وه‌و ده‌توانیت داخیلێ بببیت.
پاش کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌که فۆڵده‌ر ( www یان html یان Public_html ) بکه‌وه

پاشان فایلی ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌لبژێره که له کامه فۆڵده‌رن کلیک له‌سه‌ر فایله‌که بکه و پاشان کلیک له‌سه‌ر ئایکۆنی
![]()
به‌م شێوه‌یه هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی که دیاریت کردوون ده‌چێته ناو ماڵپه‌ره‌که